كامێرای چاودێری سه‌ر ترافیكلایته‌كانی پیرمام به‌كار ده‌خرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی پیرمامی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ سیسته‌می كامێرای چاودێری سه‌ر ترافیكلایته‌كانی شارۆچكه‌كه‌یان به‌كار ده‌خرێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا سیستەمی کامیرەی چاودێری سەر ترافیکلایتەکان لە ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 2023/10/8 لەسەر ترافیکلایتی ناو شارۆچكه‌ی پیرمام بەکار دەخرێت.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ رۆژی یه‌كشه‌می داهاتووه‌وه‌ سەرپێچییەکانی لێدان لە چرای سووری ترافیک، بەزاندنی هێڵی ستۆپلاین، گرتنی شوێنی پەڕینەوەی پیادەکان، گرتنی دەستەڕاستی ترافیکلایت، تیژڕۆیی و دەرچوونی لە خێرایی شەقام لە کاتی چرای سەوزدا تۆمار ده‌كرێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر تکاشی له‌ شوفێران كرد ئاگاداربن و بۆ پاراستنی خۆیان و سەروماڵیان، پابەندی یاساکان بن، چونكه‌ ئامانجیان پاراستنی ئێوه‌یه‌.

Back to top button