كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دواخرا

بەهۆی تەواو نەبونی رێژەی یاسایی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دواخرا.
بڕیار بوو كۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبونی رێژەی یاسایی نەتوانرا كۆنگرە ببەسترێت و دواخرا.
محەممەد بازیانی ئەندامی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند: لە ماوەی 10 رۆژدا دەتوانرێت رێككەوتن بكرێت بۆ بەستنی كۆنگرە، ئەوكات دەبێ چەند ئەندامی ئەوان بچێتە ژورەوە ئەوەندەش هی ئێمە بن.
وتیشی: كۆنگرە ناكرێت، بەپێی یاسا دەبێ رێژەی یاسایی تەواو بێت، ئەگەر تەواو نەبو كۆنگرە دەچێتە قۆناغی دوەم و هەزارو 70 كەس لە هۆڵی كۆنگرە بون، بەپێی یاسا دەبێ هەزارو 170 كەس لە ژورەوە بن.
لەلایەن خۆشیەوە عیرفان عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، نزیكەی 100 تا 200 كەس بەهۆی بونی كێشە لە ناوەكانیاندا نەیانتوانی بێنە ناو كۆنگرەوە، ئێمەش وتومانە بەرنامەو یاسای كۆمسیۆن چۆن بێت وا دەكەین و نابێت هیچ پێشێلكارییەك بكرێت، كۆمسیۆنیش نەیهێشتبو ئەوانەی دەرەوە بێنە ژورەوە بۆیە زیانێكی زۆری لە ئێمەدا.

Back to top button