كەركووك: لەسەر یاری سین و زەرف كەسێك بە فیشەك بریندار كرا

ئەمشەو لە گەڕەكی ڕزگاریی شاری كەركووك لە كافتریایەكی گەڕەكەكە، دەستڕێژی گوللە لە كەسێك كرا.

عەقید فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی عروبەی شاری كەركووك،  ڕایگەیاند، گەنجێك لەلایەن كەسێكی دیكەوە بە دەستڕێژی گوللە بریندار كرا.

سەبارەت بە ئەوەی باس لەوە دەكرێت كە چەند گەنجێكی دیكەش لە هەمان كافتریای گەڕەكەكە لەسەر یاری سینی و زەرف بووەتە شەڕیان بە چەقۆ و گوللە بریندار كراون، عەقید فەرهاد گوتی: “نەخێر تەنیا گەنجێك بریندارە و ئەویش بەهۆی ململانێی بووە لەگەڵ كەسێكی دیكە و ئێستا لێكۆڵینەوەمان لەبارەی ڕووداوەكەوە دەست پێ كردووە.”

Back to top button