كەشناسی عیراق: دوو بومەلەرزەی بەهێز رویانداوەو تۆمارمان كردون

دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند: ئەو بومەلەرزەیەی لەهەرێم رویداوە درێژكراوەی بومەلەرزەكەی توركیا بوە.
دەستەكە رایگەیاندوە، دوو بومەلەرزەی بەهێزمان تۆماركردوە لە رۆژی دووشەممە 6-2 دا بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر بەشێوەی ناوبەناو هاووڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و بەغداو موسڵ و هەندێك پارێزگای تر هەستیان پێكردوە كە سەرچاوەكەی 100 كیلۆمەتر لە باكوری شاری غازی عەنتابی توركیاوە دور بوە.
راشیگەیاندوە، تائێستا هیچ زانیارییەكی نوێمان لەبارەی زیانە مادی و مرۆییەكانەوە پێنەگەیشتوە لەهەر گۆڕانكارییەك زانیارییەكان بڵاودەكەینەوە.
پێشتر وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: تائێستا هیچ هاووڵاتیەكی هەرێم بەهۆی بومەلەرزەكانەوە زیانیان بەرنەكەوتوە.
جێی ئاماژەیە دوو بومەلەرزەی بەهێز چەند شارێكی توركیاو رۆژئاوای كوردستانی هەژاندو زیانێكی زۆری مرۆیی و مادی لێكەوتەوە.

Back to top button