كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، شەپۆلێكی دیكەی هەوای فێنك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی  ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ٥-٦-٢٠٢٣ پلەکانی گەرما ٣ تا ٤ پلە نزم دەبنەوە و ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و ھەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.

ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی گەیشتنی بارستە ھەوایەکی فێنکی دەریای ناوەراست بۆ سەرناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرێژەی ٣ تا ٤ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و کاتەکانی دوای نیوەڕۆ مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت.

پێشبینی ئەوەشی كرد، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە ھەولێر ٣٥ پلە و سلێمانی ٣٤ و دھۆک ٣٤ و ھەڵەبجە ٣٦ و کەرکوک ٣٧ و گەرمیان ٤٠ پلە دەبێت.

Back to top button