لاهور تلیاکچی داوای هێزی لە پەکەکە کردوە

 

لەترسی هێرشی دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ١٧ داواکراوی سەر بە لاهور تلیاکچی کە لە هۆتێلێکی پشت ماڵی لاهور داڵدەدراون، لاهور تلیاکچی نامەیەکی بۆ مستەفا قەرەسوو سەردەسەی مافیاکانی قەندیل ناردوە و داوای کردوە هێزێکی شاراوەی بۆ بنێرێت.

بەپێی زانیاریە تایبەتەکان، پەکەکە داوای لە ڕێکخستنە نهێنیەکانی ناو سلێمانی کردوە ئەوانەی پێشتر لە خۆپیشاندانەکان هێرشیان دەکردە سەر بارەگاکانی حزبەکان و حکوومەت کە لە ئامادە باشیدابن و بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی ببنەوە ئەگەر بەرەو ماڵی لاهور تلیاکچی جوڵێنران.

هەر بەپێی زانیاریە تایبەتەکان بڕی ئاڵۆگۆڕی تلیاکی نێوان لاهور و پەکەکە ساڵانە خۆی لە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داوە کە مستەفا قەرەسوو یەکێکە لە مافیاکانی پەکەکە کە لەو بوارەدا کار لەگەڵ لاهور تلیاکچی دەکات.من

Back to top button