لاهور جەنگی بۆ سەروەت حەمەڕەشید ناسراو بە سندوقە ڕەشەکەی یەکێتی، جێگری بەرپرسی پاسەوانەکانی مام جەلالی کوشت؟

((خۆر))- تایبەت

لە ساڵی ٢٠١٣ بە بڕیاری لاهور جەنگی سەروەت حەمەڕەشید جێگری بەرپرسی پاسەوانە تایبەتییەکانی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتی و سەرکۆماری عێراقی ئەوکات، کە بە سندوقە ڕەشەکەی یەکێتی ناسراوە کوژرا.

بەشێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی تریشی کە لە ئەڵمانیابوون، لە ترسا نەگەڕانەوە هەرێمی کوردستان و سلێمانی تا ئێستا لەوێ ماونەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، کە لە چەند سەرچاوەیەکی تایبەتی ئەمنی سلێمانییەوە  دەست کەوتوون، کوشتنی سەروەت حەمەڕەشید لێپرسراوی پاسەوانەکانی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە پلان بووە و بە دەمانچەی بێدەنگ سێ فیشەک نراوە بەسەریەوە و قەوانی فیشەکەکانیش بردراون.

 سەروەت حەمەڕەشید کە بە سندوقە رەشەکەی مام جەلال ناسراوە، نهێنیی زۆری پەیوەست بە جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی لا بووە، وەکو ئەو سەرچاوانە لە سلێمانیەوە ئاشکرای دەکەن، کوشتنەکەی هێندە بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە، بەرپرسە ئەمنیەکانی سلێمانی باش ئەو راستییە دەزانن کە ئەوەی رووی داوە زۆر دوورە لە کاری دزیکردن، لەکاتێکدا کە سەروەت مەوعیدی ئەوەی هەبووە سەعات ٦ بەیانی سەفەر بەرەو ئەڵمانیا بکات، رووداوەکەش ٣ سەعات پێشتر رووی داوە.

کاتێک بکوژەکان بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژاو بەر لە رۆیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بە لێدانی سێ فیشەک لەسەری بە دەمانچەی بێدەنگ کۆتاییان بە ژیانی هێناوە، قەوانی فیشەکەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە. 

بەپێی زانیاریەکان هاوسەری سەروەت حەمەرەشید داوای لە بکوژەکان کردووە کە نەیانکوژن و بۆ ئەوەش هەرچی زێڕ و پارە هەیە خستوونەتیە بەردەستیان، بەڵام ئەوان تەنیا بۆ کوشتنی لێپرسراوی پاسەوانەکانی تاڵەبانی هاتوون و بە بێدەنگکردنی ژنەکەی سەروەت حەمەڕەشیدیان کوشتووە. 

بەپێی زانیاریەکان دوای رۆیشتنی بکوژەکانیش هاوسەری سەروەت حەمەڕەشید یەکەم تەلەفۆنی بۆ براکەی بەناوی (عومەر) کردووە و تاوەکو ئەو گەیشتووەتە ماڵەکەیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە هاوسەری لێپرسراوی پاسەوانەکانی تاڵەبانی بەناوی لێکۆڵینەوە بردراوە و چەند سەعاتێکیش لە لێکۆڵینەوە ماوەتەوە. 

هاوسەر و برای سەروەت حەمەڕەشید لای کەسوکارەکانی خۆیان ئەوەیان درکاندووە لێکۆڵینەوەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە دەستی دژە تیرۆری یەکێتی و لاهور جەنگی لەو کردەوەیەدا هەبووە، ئەوەش لە پێناوی ئەوەی کۆمەڵێک نهێنی لەدوای مردنی مام جەلال ئەوانیش بمرن کە پەیوەندیان بە وەسیەتێکی مام جەلالەوە هەبووە کە کردویەتی لای سەروەت حەمەڕەشید کە تەواوی موڵکەکانی یەکێتی و ئیدارەکانی یەکێتی بۆ هەتایە نەدرێتە دەستی بنەماڵەی لاهور جەنگی، بۆ دوای خۆشی قوباد تاڵەبانی دیاری کردوە.

Back to top button