لاهور جەنگی لە بکوژەوە بۆ خیانەتکار!

دەستپێکی لاهور هەر لەسەرەتاوە بە پیس و پۆخڵی هاتووە و ئێستاش لە خیانەت زیاتر هیچی لێ چاوەڕێ ناکرێ، بەداخەوە پیاوێک کە دەبوو ٢٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ لە سێدارە بدرایە بەڵام وا ئەمڕۆ بووەتە دز و جەردە و مافیایەکی نەقۆڵاو خائین.

یەکەم کاری لاهور جەنگی کە بە کوشتنی لەیلا پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی کوردسات دەستی پێکردوە، کە ئەویش بەوهۆیەوە بووە کە بەردەوام سەردانی ماڵی لەیلای کردووە، لەیلاش ئەوکات بەپێی هەندێ زانیاری لە نەوشیروان مستەفاوە نزیک بووە،  چەندین بەڵگەی لەسەر لاهور جەنگی داوەتە دەستی نەوشیروان مستەفا و دوای ئەوەی لاهور بەم کارەی لەیلای زانیووە، لە ناکاو سەردانی ماڵی لەیلا کردوە و کوشتوویەتی و تەرمەکەشی لە گردی ئەزمەر فڕێی داوە، کە بەپێی زانیاریەکانی پزیشکی دادی سلێمانی ئەوکات دوای پشکنین دەرکەوتووەکە سێ فیشەکی لێدراوە، یەکەم فیشەکی لەسەری و دووەم فیشەکی لە دڵی داوە و  سێیەم فیشەکی لە قاچی داوە، دواتر هەڕەشەی لە پزیشکی دادەوری کردووە بە بیانووی ئەوەی برازای جەلال تاڵەبانییە لەناو خەڵکی وا بڵاوبکرێتەوە کە لەیلا خۆی خۆی کوشتووە.

دووەم کاری (گۆران)ـی پێشکەشکاری بەرنامەی کڵاوێن بووە لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەگەڵ ئافرەتێک بە ناوی تانیا لە بەکرەجۆ هەردووکیانی کوشتووە، کە ئێستاش روون نیە ئەوکارەی لاهور لەبەرچی کردوە تاوەکو چی لەسەر ئاشکرا نەبێت.

لاهور دوای ئەوەی دەزگای دژە تیرۆر و زانیاری دادەمەزراندووە هەموو حەزەکانی خۆی لەوێ تاقی کردوەتەوە دەیان کەسی شارەکەی گرتووە و کوشتوویەتی، بە هۆی ئەم کارەی لە ناو دژە تیرۆردا بووەتە خاوەنی چەندین کافتریا و رێستورانت و باڕ کە ئێستاش ماون و کاری بۆ دەکەن، هەموو کارێک کە شیاوی باسکردن نیە.

هەروەها دوای ئەو خیانەتانە لە دەوڵەمەندانی سلێمانی و کوشتنیان و دەستگرتن بەسەر موڵکەکانیان، فەرمانی کوشتنی بەرپرسی پاسەوانەکانی مام جەلال و زانای قائیمقامی سلێمانی دەرکردوە کوشتنی ئەوان پەیوەندی بە داگیرکاری و دەستگرتن بووە بەسەر بەڵگەکانی دەستی مام جەلال و کۆنتڕۆڵکردنی یەکێتی کە دواجاریش پێی گەیشتە نیوە سەرۆکی ئەو حزبە.

لاهور جەنگی جگە لە کاری کوشتن و خیانەتکردن لە نیشتمان، پەیوەندی جنسی لەگەڵ ئافرەتان هەبووە، تەنانەت زانیاری هەیە کە لاهور بە دەفتەری دۆلاری لە ئافرەتدا تەنیا بۆ شەوێک مانەوە بۆ خەرج کردوە.

لاهور لەلایەک پەیوەندی لەگەڵ رۆژنامەنوسانی کڕدراوی وەکو سۆران عومەر و ئەحمەد میرە داناوە لەلایەکی دیکە هەڕەشەی لەو رۆژنامەنوسانە کردوە کە لە دژی بوون بەوەش توانیویەتی کۆنتڕۆڵی کارە قێزەونەکانی بکات لە سلێمانی، دوای ئەوەش هەر بە کوشتن نەوەستاوە، دەستی کردوە بە خیانەتی گەورەی نیشتمانی و هەروەکو لە میدیا جیهانیەکاندا دەنگی دایەوە کەرکووکی یەکێتیەکەی دەیووت قودسی کوردستانە فرۆشتە حەشدی شەعبی.

لاهور بەشێوەیەک خیانەت تێکەڵ بە گیانی بووە ناتوانێ ئەنجامی نەدا، هەربۆیەش قاسم سلێمانی و مەهدی موهەندسیشی فرۆشتە ئەمریکا و مستەفا سەلیمی بە ئێران و چەندین کادیری پەکەکەی فرۆشتووەتە میتی تورکیا.

تەنانەت جۆناسان گریت، کە هەواڵنێری کەناڵێکی سویدیە، لە ساڵی 2016دا بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک کە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، ئەو دەڵێت: “لە ساڵی 2016دا من لە سنووری کەرکووکەوە گەڕامەوە سلێمانی بۆ ئەوەی دیدارێکی میدیای لە گەڵ لاهور جەنگی بەرپرسی دژە تیرۆری یەنەکە ئەنجام بدەم”.

جۆناسان دەڵێت: “پێش ئەوەی دیدارەکە دەست پێبکەین، من و لاهور جەنگی هەندێک گفتوگۆمان کرد، ئەوەی کە بۆ من زۆر سەیر بوو ئەوە بوو کە بەرپرسی دژە تیرۆری یەنەکە دەیگوت: ئێمە هەتا ئەو کاتەی داعش کۆتایی پێدێت لە ناوچەکە دەمێنینەوە، دواتر ناوچەکە بۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی چۆڵ دەکەین. لەبەر ئەوەی ئەو ناوچەیە خاکی ئێمە نیە، خاکی عەرەبەکانە، ئێمە نامانهەوێت کوردە نەتەوە پەرستەکان لێرە بمێننەوە و کەرکووک بە کوردستانەوە گرێ بدەن”.

جۆناسان دەڵێت: “من بەو قسانەی لاهور سەرم سوڕما، لەبەر ئەوەی هاوکات لە گەڵ قسەکانیدا، من دەمبینی پێشمەرگە لە سەنگەرەکاندا خوێنی خۆی بۆ پاراستنی کەرکوک دەڕژاند، لە لایەکی دیکەوە بەرپرسێکی حیزبی ئەو ڕوانگەیەی هەیە. هەربۆیە من بە بیانووی هەبوونی کێشەیەکی تەکنیکی دیدارەکەم لە گەڵ لاهوور ئەنجام نەدا و بە ستافەکەی خۆمم گوت: کەوا ئێمە دیدار لە گەڵ کەسێک ساز ناکەین کە بەو ئەندازەیە لە بەرامبەر گەلی خۆیدا بێوەفا بێت”.

جۆناسان قسەکانی خۆی ئاوا درێژە پێدەدات: “جێگای داخ بوو دوای گەڕانەوەی من بۆ سوید و لە کۆتایی ساڵی 2017دا من گوێم لێبوو ئەو بەرپرسە قسەکانی خۆی کردە ڕاستی و ئەو ناوچەیەی ڕادەستی سوپای عێراق و حەشدی بەناو شەعبی کرد و هیچ گوێی بەو هەموو خوێنە نەدا کە لەسەر ئەو خاکە ڕژان”.

جۆناسان دەڵێت: “ئێستا من لە فکری خۆمدا دەڵێم: بە چ شێوەیەک گەل ئەوەی قبووڵ کرد کە خایینێک لە ناویاندا بژیت و بەرپرسیاریەتیی هەبێت”!

Back to top button