لاهور و تاقمە کرێگرتەکانی بەنیازی چین؟

((خۆر))- هۆشیار عەلی

لاهور و تاقمە بەکرێگیراوەکەی لە بەغدا هیوای جاشەکان نەخشەیەکی دیکەی خیانەتیان ئامادەکردوە و دەیانەوێ بە سەفەقاتێکی دیکەی هاوشێوەی کەرکووک لەگەڵ لایەنە شیعیەکانی دژ بە هەرێمی کوردستان ڕێکبکەون، بێگومان هەر کارێکی وەها دەستی دەرەکی و وڵاتانی ئیقلیمی لەگەڵدایە.

پیلانەکەی جاش ئۆکتۆبەرەکان و هیوای جاشەکان ئەوەیە، سەرەتا ڕێگری لە هەر ڕێکەوتنێکی هەولێر و بەغدا بکەن، دواتر پڕۆژەیەک بەناوی هەرێمی سلێمانی بدەن بەلایەنە دژەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەوەش لە پەنای پەیداکردنی مووچەی خەڵکەوە، کە لە راستیدا پڕۆژەکە بۆ خزمەتکردنی دزی و قاچاخچیەتیەکەیانە لە سنوورەکان کە ساڵانێکە پارەیەکی خەیاڵیان پێی کۆکردوەتەوە.

پڕۆژەکە ئەوەیە هەموو داهات و نەوتی سلێمانی بەناو رادەست بە بەغدا بکەن، بەڵام لەگەڵ شیعەکان لەسەر بەشی خۆیان رێکبکەون، هەروەکو ئەو پارەی لە دزینی نەوتی کەرکووک پێیان دەدرێت، ئێستا ئەو گروپە ترسیان هەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەو هێزە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە دروستی کردوە دەست بەسەر کاری قاچاخیان لە گومرگەکان بگرێت، ئەوەی تاوەکو ئێستاش ڕێگرە لە ترسیان لە رادەستکردنی ئەو پڕۆژەیە هەڕەشەی ئەمریکایە کە بە ڕوونی پێیانی وتووە دابەشکاری هەرێمی کوردستان قبوڵ ناکات، هاوکات حکوومەتی کازمیش پێشوازی لەو هەوڵە لێنەکردون.

لەمبارەوە، عوسمان عەلی، چاودێری سیاسی بۆ ((خۆر)) جەختی لەسەر ئەوە کردەوە خۆفرۆشی لەو تاقمە نابڕێت و ئەوەی لە دەستیان بێت لە دژی هەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەیکەن گرنگە هەرچی زووە خەڵکی کوردستان لەو تاقمە ڕاپەڕن و شار بەدەریان بکەن“.

Back to top button