لاهور چەک لە کەرکووکەوە دەکڕێت و بۆ سلێمانی دەبات

خۆی بۆ قۆناغی شەڕ لەدژی ماڵی مام جەلال ئامادە دەکات

 

لاهور دەستی بە کڕینی چەک و فیشەک کردوە لە کەرکووک و لە ڕێگەی نایاسایی بۆ سلێمانی دەگوازێتەوە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە بافڵ تاڵەبانی بەوەی زانیوە و ئەگەری زۆرە بەر لە ئامادەکاری لاهور تلیاکچی بۆ ئەو شەڕە لە نیوە شەوێکدا بافڵ تاڵەبانی بەسەر ماڵی لاهوردا بدات و کۆتایی پێبهێنێ.
چەندین سەرچاوەی زانیاری ئەوەیان پشتڕاستکردوەتەوە کە لە ماوەی رابردوو لاهور تلیاکچی هەوڵی فراوانکردنی زیاتری ئەو تۆڕە مافیایەی داوە کە بەدەوریەوەن، ئەوەش دوای ئەوەی کە شکستی هێنا لە هەڵبژاردن و هەموو کاندیدەکانی سەر بە گروپەکەی دەنگیان نەهێناو نەگەیشتنە پەرلەمانی عێراق، ئێستا تەواو گەیشتووەتە ئەو راستیەی کە لە ڕێگەی سیاسیەوە کۆتایی هاتووە، بۆ ئەوەش هەوڵەکانی بۆ چەکداری و شەڕ لە دژی ماڵی مام جەلال زیاتر کردوە و ماوەیەکە لە دوای رووداوەکانی ٨ی تەمووزەوە دەستی بە کڕینی چەکێکی زۆر کردوە و نیازی شەڕکردنی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و ماڵی مام جەلال هەیە تاوەکو بتوانێ لە ڕێگەی هێزەوە ناچار بە سازشکردنیان بکات و ئەو مەلەفەی لە دادگا بۆیان کردوەتەوە دابخرێ، بەڵام بافڵ تاڵەبانی بەو کارەی لاهور تلیاکچی زانیوە و ئەگەری زۆرە لە نیوە شەوێکدا بەسەر لاهوردا بدات و کۆتایی پێبهێنێ.

Back to top button