لاهور گره‌و له‌سه‌ر شكستی قوباد ده‌كات

لاهور گره‌و له‌سه‌ر شكستی قوباد ده‌كات

لاهوره‌ شكاو به‌ ئاشكرا و له‌ دانیشتنه‌كانیدا و له‌ ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا و له‌ رێگه‌ی سۆشیال میدیا و په‌یجه‌كانییه‌وه‌، به‌ ئاشكرا و بێ پاساو گره‌و له‌سه‌ر شكستی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات.

لاهور پێی وایه‌ قوباد ئه‌و توانایه‌ی نییه‌ بڕوا به‌ خه‌ڵك بهێنێت كه‌ ده‌نگ به‌ یه‌كێتی بده‌ن له‌ هه‌ڵبژاردندا، بۆ ئه‌م قسه‌یه‌شی پاساوی ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ قوباد خزمه‌تكاری پارتییه‌ و كار بۆ رازیكردنی پارتی ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌شی كه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا قوباد كردنییه‌ سه‌ر پارتی و پارتیش هیچ وڵامێكی قوباد و یه‌كێتی نه‌دایه‌وه‌، لاهور وتوویه‌تی: ئه‌وه‌ سیناریۆی نێوان قوباد و پارتییه‌ و پێشتر قوباد مۆڵه‌تی له‌ پارتی وه‌رگرتووه‌ كه‌ قسه‌یان پێ بڵێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پێ گه‌رم بكات و یه‌كێتییه‌كان له‌ خۆی رازی بكات.

هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: قوباد ئه‌و كه‌سه‌ نییه‌ بتوانێت یه‌كێتی هه‌ستێنێته‌وه‌ و من گره‌وتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رچوون، ده‌بینن یه‌كێتی چه‌ند كورسی كه‌متر ده‌هێنێت و قوباد چۆن ده‌بێت به‌ هۆكاری شكستی گه‌وره‌ بۆ یه‌كێتی.

هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا لاهوره‌ شكاو وتوویه‌تی: یه‌كێتی به‌ من نه‌بێت به‌ كه‌سییان هه‌ڵناستێته‌وه‌، چونكه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مندایه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا ماڵی مام جه‌لال به‌ یه‌ك ووشه‌ وه‌ڵامی لاهوره‌ شكاویان داوه‌ته‌وه‌و وتوویانه‌: قسه‌كانی لاهورمان پێگه‌یشتۆته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێین: لاهور ته‌واو بووه‌ !

Back to top button