لاهوور جەنگی هەموو پارەی سلێمانی دەدزێت و بەناوی پڕۆژەوە بەشێكی زۆر كەمی بۆ موزایەدە خەرج دەكات

لەم دواییانە دەبینین لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خیانەتكاری ١٦ی ئۆكتۆبەر، لە موزایەدەكردندا لاسایی شاسوار عەبدولواحیدی قەرزار دەكاتەوە و لێرە و لەوێ بانگەشەی پڕۆژەی جۆراوجۆر دەكات!

با بزانین لاهوور ئەو پارەیەی لە كوێ هێناوە كە موزایەدەی پێ دەكات؟ بەڵێ ئەو پارەیە بەشە زۆرەكەی لە ڕێگەی دزی و قاچاخچێتیی ڕۆژانەی دەروازە سنوورییەكانی سلێمانییەوە، هەروەها لە ڕێگەی پاڵاوگە نایاساییەكانی بەرهەمهێنانی گازوایل و بەنزین كە خەڵكی تووشی شێرپەنجە دەكەن لە سلێمانی، دەست كەوتووە. 

جگە لەوەی بەشێكی پارەكەی لاهوور داهاتی ٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە كە وەك دیاری لە بەرامبەر خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ لە كەركووك دەستی دەكەوێت. 

ئەوەتا عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان خۆی ئاشكرای كردووە كە لاهوور نەك تەنیا داهاتی مەرزەكان دەدزێت، بگرە پارەی پڕۆژەكانی سلێمانیش تاڵان دەكات و عەلی حەمەساڵح دەڵێ: ”لە ١٢ی ١ی ٢٠١٥دا دۆسیەی دیارنەمانی پارەی پڕۆژەكانی سلێمانی بە دادگا داوە كە تێیدا پشتی بە راپۆرتی چاودێریی دارایی بەستووە، بە جۆرێك كە لە كۆی ئەو پارەیەی لەو ساڵەدا بۆ سلێمانی تەرخان كرابوو، بڕی ١٩٢ ملیار دینار خەرج كراوە، كەچی ٥٤ ملیار دیناری تەمویلکراوی پرۆژەكان خەرجنەکرا و دیار نەما!“. واتە ٥٤ ملیار دیناری تەواو دزراوە كە ئەوسا دەیكرد نزیكەی پەنجا ملیۆن دۆلار. 

باشە خەڵكی لە خۆیان ناپرسن، ئەگەر لاهوور لە جیاتی ئەو موزایەدە و خۆ فشكردنەوەیەی بەناوی پڕۆژەی زۆر بچووكەوە دەیكات، ئەگەر تەنیا واز لە دزی بهێنێت و داهاتی پارێزگاكە (كە كەمتر لە ٣٠٪ی داهاتی هەرێمی كوردستان دابین دەكات لە كاتێكدا هەولێر و دهۆك ٧٠٪ی داهاتی هەرێمی كوردستان دابین دەكەن) بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەت بگەڕێنێتەوە، سلێمانی چۆن ئاوەدان دەبێتەوە و چەندە جوان دەبێت؟ پڕۆژەیەك حكوومەت بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بیكات لە كوێ، پڕۆژەیەكیش لە لایەن پیاوە دز و تاڵانچییەكانی وەك تاقمەكەی لاهوور جەنگی بیكەن لە كوێ؟!

Back to top button