لاھور جەنگی لای ھادی عامری دان بە فرۆشتنی کەرکوکدا دەنێ.

لە ڕێککەوتی ٤/١١/٢٠٢٠لاھور جەنگی لەبەغدا لەگەڵ ھادی عامری کۆدەبێتەوە و پێی دەڵێ:ئێمە ھیزەکانمان کشاندەوە و ھاوکارتان بووین لە گرتنی کەرکوکدا سەرەڕای ئەوەی لای خەڵکی کوردستان بەخیانەتکارناسراین جەماوەرەکەی خۆشمان گلەیمان لێدەکەن،نەڕێزمان لێ دەگیرێت لە کەرکوک نە حسابمان بۆ دەکرێت.

هادی عامری بەڵێنی پێداوە کەوا کار لەسەر ئەوە بکەن هاوسەنگی سیاسی و کارگێری لە کەرکوک دروست بکەن و لیژنەیەک سەردانی سلێمانی بکات.

لە ١٩/١١/٢٠٢٠ محمد مهدی البیاتی ئەمیندار گشتی لقی باکوری رێکخراوی بەدر بە یاوەری شاندێک سەردانی لاهور جەنگیان کردووە و حەمە سوور دووشیوانیش ئامادەبووە ، لەھۆتێل لالەزار کۆبوونەتەوە و بەڵێن بەلاھور جەنگی دراوە لە ڕێگایان پێبدرێت ئاڵای کوردستان ھەڵبکەن و بەشێک لەو پۆستە ئەمنیانەی کەرکوک کە لێیان سەندراوەتەوە وەری بگرنەوە.

Back to top button