له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت.. چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی زراره‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردن (1 ملیار و 242 ملیۆن دینار) بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى لە گوندى زەرواوى زرارەتى.

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە سەر فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى یەک ملیار و 242 ملیۆن و 941 هەزار و 97 دینار بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى:-

–  قیڕتاوکردنى شەقامى گوندى زەرواو.

–  دروستکردنى پۆندى گوندى زەرواو.

–  دروستكردنى تۆڕى ئاوى گوندى زەرواو.

Back to top button