له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین روو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تا كۆتایی هه‌فته‌كه‌ به‌رده‌وامده‌بێت.

له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین روو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تا كۆتایی هه‌فته‌كه‌ به‌رده‌وامده‌بێت.


به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بەشى پێشبینى کەشوهەوای كه‌شناسی هه‌رێم، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، شەپۆڵێکى بارانبارین روو لەناوچەكانی هه‌رێمی كوردستان دەکات و تا رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت.
سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌كانی، پێبینییه‌كانی كه‌شناسی روونیكردووه‌ته‌وه‌، سەرەتا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمە باران و بەفربارین، رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لاواز ده‌بێته‌وه‌ لەسەر ناوچەكان، بەڵام لە رۆژانى دووشەممە و سێشەممە کاریگەرى شەپۆڵەكه‌ بەهێزدەبێت و بارانبارین تەواوى ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.
له‌باره‌ی ئاستی پله‌كانی گه‌رما، لەو ماوه‌یه‌دا پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و ئاستى دابارینیش مام ناوەند دەبێت، هه‌روه‌ها رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەرى شەپۆڵەكه‌ دێت .

Back to top button