له‌ مانگی ره‌مه‌زان به‌شه ‌خۆراكێكی تایبه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌شه‌ خۆراكێكی تایبه‌ت دابه‌ش ده‌كه‌ن و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌مساڵ 12 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ته‌واو به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كه‌ن. جاسم محه‌مه‌د عامری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی و خۆراك له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: بڕیاردراوه‌ سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆراكی تایبه‌ت به‌ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێت. ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌ی كه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ڕه‌زامه‌ندی دابه‌شكردنی له‌سه‌رداوه‌، پێكهاتووه‌ له‌ نیو كیلۆ نیشاسته‌، 5 كیلۆ ئاردی سفر، ته‌به‌قه‌یه‌ك هێلكه‌ و كیلۆیه‌ك شه‌عرییه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌شه‌ خۆراكه‌كانی تری مانگانه‌. جاسم محه‌مه‌د عامری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌تی بازرگانی بڕیارمانداوه‌ بۆ ئه‌مساڵ 12 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی ته‌واو به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خێزانه‌كان له‌ پارێزگاكانی عێراق دابه‌ش بكه‌ین. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و 12 سه‌به‌ته‌ خۆراكه‌ی دابه‌ش ده‌كرێ پێكهاتووه‌ له‌ شه‌كر، رۆنی زه‌یت، مه‌عجوون ته‌ماته‌، برنج و بقوولیات (نیسك و نۆك) و ئارد. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ناویان تۆماركراوه‌ جگه‌ له‌م خۆراكانه‌، چه‌ند خۆراكێكی تریشان پێ ده‌درێت وه‌ك شیر، چاو، ئاردی سفر له‌گه‌ڵ شه‌كر و زه‌یت.

Back to top button