لیژنەیەك چارەنوسی پارێزگارە بەوەكالەتەكان یەكلاییدەكاتەوە

شاخەوان عەبدوڵا: راكان سەعید-یش تێدایە

سەرۆك وەزیرانی عیراق لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە، بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنوسی پارێزگارە بەوەكالەتەكان لە تەواوی عیراق، ئەوەش لەڕێی چەند هەڵسەنگاندێكەوە كە پشت بە راپۆرتەكانی چاودێری دارایی، دەستەی نەزاهە، راپۆرتی پەرلەمانتاران و راپۆرتی پلاندانان دەبەستێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، چوارشەممە 15ی شوبات، لە لێدوانێكیدا دوای سەردانی بۆ شاری كەركوك، وتی “سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ پرسی پارێزگارە بەوەكالەتەكان لە نێویاندا پارێزگاری كەركوك، لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە، ئێستا بابەتەكە لای ئەوە”.

بۆ ئەوەش جەختیكردەوە كە ئەو لیژنەیە بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنوسی ئەو پارێزگایانە پشت بە چوار هەڵسەنگاندن دەبەستێت، لە نێویاندا “مەلەفی گەندەڵی، راپۆرتەكانی دەستەی نەزاهە و چاودێری دارایی” بەهەند وەردەگیرێن، لەگەڵ راپۆرتی پەرلەمانتاران و پلاندانان. وتی “لەسەر ئەو هەڵسەنگاندنانە بڕیار لەسەر پارێزگارەكان دەدرێت”.

Back to top button