لێدوانێکی کەمال ڕەئوف دەبێتە جێی گاڵتەجاڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لێدوانێکی کەمال ڕەئوف لەسەر ڕێگری کردن لێی لەبازگەکانی ئاسایشی یەکێتی دەبێتە هۆی گاڵتەجاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چالاکاوانن قسەی جیاوازی لەسەر دەکەن.

دوای ئەوەی ڕۆژی ١١ / ١٢ / ٢٠٢٠ لەلایەن ئاسایشی یەکێتیەوە ڕێگری کرا لە کۆمەڵێک پەرلەمانتار لەکاتی گەڕانەوەیان بۆسلێمانی ، کەمال ڕەئوف لێدوانێکیدا لەسەر ئەم ڕێگری کردنە و وتی ” لەبازگەی هەولێر ڕێگەنەدرا پەرلەمانتاران بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندەران “، ئەم لێدوانەی کەمال ڕەئوف بووە جێگای گەڵتەجاری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و چالاکوانان قسەی جیاوازیان لەسەر هەبوو ، لەمبارەوە نزار هەرکی چالاکوانی سۆشیاڵ میدیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنوسێت ” کەمال ڕەئوف بەبازگەکانی یەکێتی لە سماقوڵی دەڵێت بازگەی هەولێر و بە بازگەکانی هەولێریش دەڵێت بازگەی پارتی ” ، ئەو پێی وایە ڕەئوف تەنها بۆ ناوزڕاندنی هەولێر ئەو قسەیەی کردوە بۆیە دەڵێت ” حەقە کەسێک ئەم ڕەشە وڵاغە تێبگەیەنێت بازگەی هەولێر ڕێی پێدان بێنەوە هەولێڕ ، ئەوە بازگەی یەکێتی بو ڕێی پێ نەدان کەلە ٩١ وە بەدەست یەکێتین “.

Back to top button