لەبارەی بەزی چەوری خوێن ئەمانە بزانن

بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

هۆكارەكانی :

1. جگەرە كێشان.
2. بەرزە پەستانی خوێن.
3. نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە.
4. كێشە لە غوددەی دەرەقی.
5. هۆكاری تەمەن و بۆ ماوەیی.

نیشانەكانی بەرزی چەوری خوێن ئەمانەی خوارەوەیە:
نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەكاتی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن كۆمەڵێك شت روو دەدات وەكو بەرز بوونەوەی فشار یان نەخۆشییەكانی دڵ یان هەستكردن بە ئێشانی پاشە سەر بۆیە تاكو بە شێوەیەكی رۆتینی لە تاقیگەدا پشكنینی خوێن نەكرێت دەرناكەوێت، بۆیە لەسەر هەموو تەمەن (20) ساڵ بەرەو سەرەوەو ئەوانەی جگەرەو نێرگلە دەكێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چەوری بكەن.

دەست نیشان كردنی نیشانەكانی :

تەنها بە پشكنینی خوێن چەوری خوێن دیاری دەكرێت كە ئەمانەی خوارەوەن:

Total Cholesterol

ئەمە بە چەوری ناو خوێن یان چەوریە مەترسیدارەكە ناسراوە ئەگەر رێژەكەی لە (200) mg/dl زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ چەوری بەرز.

HDL

ئەمە جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری سوود بەخش ناسراوە.

LDL

ئەمەشیان جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری زیانبەخش ناسراوە.

Triglyceride

چەوری سیانی كە بە چەوری سەر جگەر ناسراوە، كە زۆرێك لە خەڵكی ئەم جۆرە چەوریەی بەرزە، پێویستە ئەم چەوریە زیاتر نەبێت لە 200 mg/dl .
كاتێك پشكنینی چەوریەكان دەكرێت لە تاقیگەدا پێویستە لەسەر نەخۆش 8 كاتژمێر هیچ شتێك نەخوات ئینجا پشكنینی چەوری خوێن بكات.

ئاڵۆزییەكانی چەوری بەرزی خوێن :
دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشك و گیرانی دەمارو مولولەكانی خوێن.

چارەسەری :
گۆڕان لە شێوازو ستایلی ژیان وەكو وەرزش كردنی ڕۆژانەو پیادە ڕەوی و خواردنی سەوزەو میوەو خۆپاراستن لەو خواردنانەی چەوری زۆری تێدایە وەكو گۆشتی سوورو مریشکی سپی و پەنیرو ماست و نان، واز هێنان لە جگەرەو نێرگلە كێشان و دووركەوتنەوە لە گشت خواردنەوە كهولیەكان وەكو بیپسی و مەی و بیرە.

کەمێک گەڵا بکرێتە سێ گلاس ئاو لۆ10خولەک بکولێ دوای سارد بونەوە بخورێتۆ
گەڵای ئەم دارانە باشترینن
1 گەلای زەیتون
2گەڵای داری غار ئەمەم بەکارهێناوە باشتر وایە هەموو ڕۆژ تەنها یەک پەرداغی لێ بەرهەم بێنی بەیانیان 20خولەک پێش نان شەوانیش پێش خەوتن سێ کەوچکی چێشت
3گەڵای داری گۆیژ
تێبینی زۆر بەکارهێنانیان کلیە ماندودەکات؟

Back to top button