لەبارەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە بڕیارێک درا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی خەرجکردنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە دەرکرد.

بەپێی گشتاندنی ژمارە 3ی2023ی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (خۆر
) گەیشتووە، تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر فەرمانبەر ئیحالە کرا بۆ خانەنشین یان بەهۆی کۆچکردنی تەرقین قید کرا، ئەوا فەرمانگەکەی مووچە و دەرماڵەکانی تاوەکوو رێککەوتی خانەنشینبوونی یان ترقین قیدکردنی بۆ خەرج دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە روو کە دوای ئەو رێککەوتە شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبێت و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین مووچەی بۆ دابین دەکرێت.

 

Back to top button