لەبری کۆنتڕۆڵکردنی کاری قاچاخچیەتی داوای لادانی پارێزبەندی لەسەر دوو پەرلەمانتار دەکرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەهۆی ئاشكرا کردنی دەیان کەیسی گەندەڵی لە مەرزەکانی باشماغ و پەروێزخان لەلایەن عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد ئەندامای پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، دادگای پێنجوێن داوای هەڵگرتنی پارێزبدەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە دەکەن.

لە نوسراوی داواکارییەکی داداگادا بۆ پەرلەمان ئاماژە بەوەکراوە کە عەلی حەمە ساڵح لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تۆمەتی داوەتە پاڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ و ئەوانیش سکاڵایان لەسەر تۆمارکردوە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لەسەر نوسراوەکە دەڵێت “قاچاخچی و پاسەوانی قاچاخچیەکان من دەدەن بەدادگا”
دەشڵێت لە ڕابردوودا چەندین هەوڵدراوە بۆ بێدەنگکردنی بەڵام کۆڵی نەداوە و ئێستاش بێ دەنگ نابێت.
هەروەها ئەوەش دەڵێت “هیچ دادگایەک جورئەتی نەکرد بڕیاری گرتن بۆ قاچاخچیەکان دەربکات، بەڵام من لەسەر باسکردنی دەبێت بچمە دادگا.
ئەوە لەکاتێکدایە عەلی حەمە ساڵح یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی بەردەوام باس لە قاچاخچێتی لە خاڵە سنورییەکان دەکات و حکومەتی هەرێمیش بڕیاریداوە هێزێکی هاوبەش بۆ ڕێگەگرتن لەو دیاریدەیە پێکبهێنێت.
پێشتر عەلی حەمە ساڵح بە بەڵگەوە ئاشكرای كردبوو كە خاڵی سنووری باشماخ پڕە لە گەندەلی و قاچاخچێتی زۆر لەم خاڵە ئەنجام دەدرێت.

Back to top button