لەبواری شاخەوانی هەرێمی كوردستان چووە كتێبی گینسەوە

به‌ به‌شداری زیاتر له‌ دوو هه‌زار شاخه‌وان له‌ سەرجەم شاخەوانانی گرووپەكان، ئارەزوومەندانی وەرزشەكانی كوێستان و قوتابیانی كۆلیژ و پەیمانگه‌ وەرزشییەكانی سەرتاسەری هه‌رێمی كوردستان، گه‌وره‌ترین چالاكی شاخه‌وانی له‌ چیای سه‌فین ئه‌نجامدرا.

له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان، بڕوانامه‌ی دانپێدانان بۆ تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ ئه‌و چالاكییه‌ شاخه‌وانییه‌ وه‌ك زۆرترین شاخه‌وان له‌ یه‌ك كاتدا به‌ یه‌ك رێڕه‌و به‌ ئارین مه‌سرور بارزانی به‌خشرا.

رێكخه‌رانی كتێبی گینس به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ساتی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كه‌ له‌سه‌ر هێل بوون و چه‌ندین وێنه‌گریشیان ئاماده‌بوون بۆ تۆماركردنی چالاكییه‌كه‌ و له‌كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌شدا، نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی سه‌رپه‌رشتیار بۆ تۆماركردنی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان له‌ كتێبی گینس به‌شێوه‌ی ئۆنلاین گوته‌یه‌كی پێشه‌كه‌ش به‌ شاخه‌وانه‌كان كرد و تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌ پێوانه‌ییه‌ی له‌ كتێبی گینس دووپاتكرده‌وه‌.

816 شاخه‌وان له‌ چالاكییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداربوون كه‌ زیاتر له‌ دوو كلیۆمه‌تر رێگه‌یان بڕی له‌ چیای سه‌فین بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی شاخه‌وانی به‌ به‌شداری زۆرترین شاخه‌وان له‌ یه‌ك كاتدا به‌ یه‌ك رێڕه‌و، كه‌ 110 خۆبه‌خش به‌شدارییان كردبوو له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و چالاكییه‌.

Back to top button