لەبەغدا تیرۆر و ڕفاندن زۆر زیاد دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لە بەغدای پایتەختی عێڕاق تیرۆرکردن و ڕفاندن بە بەربڵاوی زیادی کردوە و لەمبارەوە هۆشداری دەدرێت لەبارەی دۆخەکە.

ماوەی چەند ڕؤژێکە لە بەغدای پایەتەختی عێڕاق ڕووداوی تیرۆر کردن و ڕفاندن سەری هەڵداوەتەوە و تادێت دۆخەکە خراپتر دەبێت و قوربانی زیاتری لێدەکەوێتەوە، دوای ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان کەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆر و ڕفاندن، ئێستا چەکدارەکان دەستیانکردوە بە تیرۆرکردنی پزیشکان و تەندروستکاران.
دوێنێ لەشاری بەغداد دەرمانسازێک تیرۆر کراوە لە پێش دەرمانخانەکەی خۆی.
چاودێرانی دۆخەکە پێیانوایە هۆکاری زیادبوونی تیرۆرکردن و ڕفاندن دەگەڕێتەوە بۆ بوونی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی کە ئەمنیەتی بەغدا لە دەست ئەواندایە.
خاوەنی باڕێکی ناو شاری بەغدا دەڵێت ”میلیشیاکان دێن پارە بە خاوە وەردەگرن لەبەرامبەر ئەوەی کە کێشەی بۆ دروست ناکەن و ئەگەر چەکداری تر هێرشیان بۆ هێنا هەر ئەوانە پارێزگاریی لێدەکەن، لێرە غیابی هێزە ئەمنیەکان و نەبوونی دەوڵەت لە ناو شار دەردەکەوێت“.
هاوکات، هۆشداری دەدرێت لەوەی کە حکوومەتی عێڕاق بەتەواوی دەسەڵات لە دەست بدات و شوێنەکانی تر بکەوێتە دەست چەتە و میلیشیاکان.

Back to top button