لەسایەی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر، دەرکردنی کوردانی ناحیەی گوڵاڵە دەستی پێکرد.

((خۆر)) – تایبەت

حەشدی شەعبی چۆته‌ ناحیه‌ى گوڵاڵه ‌و ده‌ستیان كردوه‌ به‌ده‌ركردنى ماڵه‌ كورده‌كانى گوندى ته‌په‌چه‌رمووى پاڵانی و بە خەڵکەکەیان راگەیاندووە ئەو گوندەیان بە زەوی و زرارەوە کڕیوە، لە وەڵامی ئەوەی لە کێیان کڕیوە، بە ئاشکرا وتوویانە نەک هەر ئەو گووندە هەموو خانەقین و کەرکووکیشان کڕیوە.

لەسایەی خیانەتی جاشەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر عەرەبەکان لیژنەیەکیان بەناوی حکوومەتی عێراق لەبەعقوبەوە هێناوە بۆ گوندەکە و بەناوی فەرمانگەکانی تاپۆو فەرمانگەی کشتوکاڵ کوردەکانیان ئاگەدارکردوەتەوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە، بۆ (خۆر) گووتی “لە سایەی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر کورد لە سەر خاکی خۆی بووە بە هاووڵاتی پلە دوو و ئەوە گەیشتە ئەوەی دەریشدەکرێین”.

Back to top button