لەسەر داوای یەكێتی گروپی هیوا هەڵوەشایەوە

بەرهەم ساڵح بەڵێنی بوونەوە بە سەرۆككۆماری پێدراوەتەوە

گروپی هیوا لەسەر داوای یەكێتی لە لایەن كەسانی نزیك لەبەرهەم ساڵح هەڵوەشێنرایەوە لەبەرامبەر بەوە بەڵێنی بوونەوە بە سەرۆككۆمار بە بەرهەم ساڵح دراوە.

ئەو گروپەی هیچ نەما بۆ حەشدی شەعبی نەكەن یەكێتی لە ترسی ئەوەی دەنگەكانی بۆ ئەو گروپە بڕوات لە ڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە دەستوەردانی تیادا كردو هەڵیوەشاندەوە.

بەپێی زانیاریەكان هەڵوەشاندنەوەكە بە پێدانی پارە بووە بە چەند ئەندامێكی سەرەكی ئەو گروپە لەلایەن ڕێبوار كەریم مەحموود كە لە لایەن بەرهەم ساڵحەوە بۆ ئەوە پرسە ڕاسپێردراوە، بڕە پارەیەكی زۆر دراوەتە سەركەوت شەمسەدین و هۆشیار عەبدوڵا كە هیچ شتێك لەمبارەوە باس نەكەن، هەریەك لە كاوە محەمەد و یوسرا ڕەجەبیش پارەیان لە ڕێبوار كەریم مەحموود وەرگرتووە.

Back to top button