لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل سکاڵا لەسەر حاجی مەسیفی تۆمار دەکرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل لەلایەن حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، دانیشتوویەکی هەولێر سکاڵای فەرمی لەسەر تۆمار دەکات.

حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سیێ هەوڵیر دوای ئەوەی لە شاخ هاتەوە ناو شار لە ناوەڕاستی نەوەدەکان دەستی کرد بە دزینی ئۆتۆمبێلی خەڵکی هەولێر ، هەر بەم هۆیەشەوە نازناوی ( حاجی پیکاب دز ) لەسەر دانرا.
ڕێبوار سەعید کوڕی یەکێک لەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن حاجی مەسیفیەوە دزراوە دەیەوێت سکاڵای یاسایی لەسەری تۆمار بکات، لەمبارەوە ڕێبوار سەعید بە (( خۆر ))ی راگەیاند ” حاجی مەسیفی تا لەشاخ بو خەریکی مریشک دزین بووە، هاوڕێکانی خۆیان وا دەڵێن، دوای ئەوەی هاتە ناوشار دەستی کرد بە ئۆتۆمبێل دزین، ئێمە لەگەڕەکی شورتاوەی هەولێر دادەنیشتین، باوکم خەریکی پاکەت فرۆشتن بوو بە پیکاب ، لە شەقامی سەت مەتری ڕای گرتبوو و چوبووە ناو دووکان تا لە دووکان هاتە دەرەوە بینیی پیکابەی دزراوە، دواتر خزمێکمان ئاگاداری کردینەوە کە پیکابەکەتان لای مەفرەزەی حاجی مەسیفیە و ئەو خزمەمان لە ئێستادا لەژیاندا ماوە و ئامادەیە خۆی و دوو ڕەفیقی شایەدی بدەن لەسەر ئەوەی کە حاجی مەسیفی پیکابەکەی دزیوە”.
شایانی باسە پێشتریش چەندین کەس ویستوویانە سکاڵا لەسەری تۆمار بکەن بەڵام دواتر بە سوڵحی عەشایەری چارەسەریان کردووە ، لەمبارەوە (( خۆر )) لە ڕێبوار سەعید دەپرسێت ئایا تۆ ئامادەی سوڵح بکەی ، ئەویش ڕای گەیاند من مەبەستم لەوەنیە شتێک بەدەست بێنم لەڕووی مادیەوە، بەڵکو دەمەوێت چەتەگەرایی ئەو سەردەمە بەهیچ شێوەیەک بۆ هەولێر نەگەڕێتەوەو خەڵکانی چەتە سزای یاسایی خۆیان وەرگرن.

Back to top button