لەسەر دۆسیەکەی بەرهەم ساڵح لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنرێت بە بەرتیل وەرگرتنی بە بڕی ٧٠ ملیۆن دۆلار تۆمەتبار کراوە


گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لەسەر دۆسیەکەی بەرهەم ساڵح سەرکۆماری عێراق کە تۆمەتبارە بە وەرگرتنی بڕی ٧٠ ملیۆن دۆلار بە بەرتییل، هەروەها دۆسیەکانی دیکەی گەندەڵی لە کەرتی کارەبای عێراق، لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێکهێنراوە.
بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) مومەحەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەری عێڕاق، لێژنەیەکەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی پێکهێناوە، لەسەر تەواوی گرێبەستەکانی کەرتی کارەبا کە حکوومەتی عێڕاق ئەنجامی داون لە ساڵی (٢٠٠٦) تاوەکو ساڵی (٢٠٢٠) ، لێکۆڵینەوە بکرێت لە بڕی پارەی تەرخانکراو و چۆنیەتی خەرج کردنی و تەواوبوونی پڕۆژەکان کە دۆسیەکەی (بەرهەم ساڵح)یش یەکێکە لەو دۆسیانە.
 پێشتر (( خۆر )) تۆماری ڤیدیۆیی بەڕێوەبەرێکی گشتی پێشووی وەزارەتی کارەبای عێڕاقی بڵاوی کردەوە کە چەند گەندەڵیەکی (بەرهەم ساڵح) سەرۆک کۆماری عێراقی خستە ڕوو کە تیایدا تۆمەتباری کرد بە بڕی ٧٠ ملیۆن دۆلار بە وەرگرتنی بە شێوەی بەرتیل لە کۆمپانیایەکی چینی.
Back to top button