لەسەر رووداوی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە؛ ئەسالە داوایەک لە هەوادارانی دەکات

ئەساڵە نەسری خانمەگۆرانیبێژی سوری داوا لە هەوادارانی دەکات هەموو زانیارییەکی گرنگ دەربارەی هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنن بە لێقەوماوان.

ئەساڵە نەسری خانمی گۆرانیبێژی سوریی، لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا داوا لە هەواداران و فۆڵۆوەرەکانی کرد، کە هەر زانیارییەک پەیوەندی بە دامەزراوە تایبەتمەندەکانی گەیشتن بە ئامانجە مرۆییەکانەوە هەبێت، بڵاوبکەنەوە، بە مەبەستی یارمەتیدانی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا تورکیا و سوریای گرتەوە.

ئەسالە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: “بەیانیتان باش، هەرکەسێک هەواڵی ئەو دامودەزگایانە دەزانێت کە ئامانجی مرۆڤانەیان هەیە، تکایە زانیاریەکان بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی ئاسانتر بێت بۆ هەر کەسێک کە پێویستی پێی بێت، بەڵام نازانێت چۆن پەیوەندی بکات.”

Back to top button