لەسەر سنوری نێوان بۆسنە و کرواتیادا دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کۆچبەران

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، چەندین ژن و پیاوی کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر و کەلوپەل و پارە و مۆبایلەکانیان لێدەسێنرێت. 

لە دوایین ڕووداویشدا، ژنە کۆچبەرێک دانی بەوەدانا کە لە مانگی شوباتدا و لە کاتی ناردنەوەیدا بۆ سنوری بۆسنە، شایەتی چەندین دەستدرێژی بووە و یەکێک لە قوربانییەکان خۆی بووە. وە ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە ئەفسەرەکان بە چەقۆ هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە. 

جگە لە دەستدرێژی بۆ سەر ژنان، پیاوان و منداڵانیش بە زۆرەملێ جلوبەرگەکانیان لەبەردا دادەنرێت و بە لێدان بەرەو سنوری بۆسنە دەنێردرێنەوە. بەڵام بە بیانوی نەبوونی بەڵگە، حکومەتی کرواتیا تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە. 

ئەم بابەتانە لەلایەن کۆچبەران خۆیانەوە ئاشکرادەکرێن و لە یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکاندا، پیاوێکی کۆچبەر ڕایگەیاند کە بەبەرچاوی منداڵەکانییەوە بە چەقۆ هەڕەشەی لێکراوە: “تێناگەم چۆن دەتوانن لەبەرچاوی منداڵەکانم واملێبکەن.”

یەکێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکانیش داوادەکات کە کار بکرێت بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و دەستدرێژی و ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران.

Back to top button