لەسەر هێرشەکانی تورکیا ڕەخنە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگیرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی دەگیرێت و لەو بارەوە هۆشداری دەدرێت.

ڕێکخراوی ( ئۆن پۆنتی پێر) ی ئەوڕوپی لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە، ڕەخنەی شەرمەزارکەر لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێت و ڕادەگەیەنێت نابێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست پێشێلکاریەکانی تورکیا بەرامبەر یاسا نێودەوڵەتیەکان بێ دەنگ بێت و ناکڕیت ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامیدا لە هەرێمی کوردستانیش ئەنجامی بداتەوە.
شرۆڤەکارانی سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنن کە هێرشەکانی تورکیا بە تەنیا مەترسی نین بۆ سەر هەرێمی کوردستان ، بەڵکو مەترسیی بۆ سەر تەواوی ناوچەکە.

Back to top button