لەشەنگال پەکەکە زیندانی نهێنی دروست دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لە قەزای شەنگال، پارتی کرێکارانی کوردستان، PKK زیندانی نهێنی دروست دەکات کە خەڵکی ناوچەکە و کوردانی ڕۆژئاوای تێدا زیندانی کردوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە پەکەکە، چەند زیندانیەکی نهێنیی لە قەزای شەنگال دروست کردون کە تایبەتە بە زیندانکردنی خەڵکی شەنگال ئەوانەی کە دژی بوونی پەکەکەن لەو دەڤەرە ، هەروەها چەند کەسێکی بەرهەڵستکاری پەکەکە کە پێشتر لە ڕۆژئاوا دەست بەسەرکرابوون بۆ ئەوێی گواستونەتەوە بۆ ئەوەی دوربن لە چاودێری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی ڕێکەوتنی ئەنەکەسە لەگەڵ هەسەدە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگی زیاتری بە ڕۆژئاوای کوردستانی دا ، بۆیە لەترسی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی پەکەکە زیندانیە سیاسیەکان دەباتە شەنگال.

Back to top button