لەعێڕاق گەندەڵی گەیشتە نێو زیندانەکانیش

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لە عێڕاق گەندەڵی گەیشتووەتە ناو زیندانەکانیش بەشێوەیەک کە شارەزایانی بواری یاسایی هۆشداری مەترسیدار دەدەن لەسەر ئەم جۆرە گەندەڵیە.

زیندانەکانی عێڕاق ئێشتا پڕن لە تیرۆرست و ئەو کەسانەی کە بە ڕفاندن و دزی و کوشتن زیندانی کراون یاخود بەهۆی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان ، لە زیندانەکانی عێڕاق بردنە ژورەوەی مۆبایل بە پارەیە تەنانەت ( شحن ) کردنەوەشیان هەمان شێوە بەپارەیە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون تەنها بۆ یەکجار ( شحن ) کردن بڕی حەفتا و پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت ، هەورەها بردنە ژورەوەی (هیتفۆن ) بە بیست و پێنج هەزار دینارە .

شارەزایانی بواری سیاسی هۆشداری دەدەن لەبارەی ئەم پرسە و ڕادەگەیەنن پێش ئەوەی بیر لە شێوەی گەندەڵیەکە بکەینەوە پێویستە بزانین کە زیندانەکان بونەتە جێگایەکی سەلامەت بۆ چەتە و بکوژان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر، چونکە ئەوان دەتوانن لەژێر سێبەری یاسا کارەکانیان بەڕێوەببەن و کەسیش ناتوانێت تۆمەتباریان بکات لەبەر ئەوەی ئەوان لەزیندانن و دەستیان نیە لەو کارانەی کەلە دەرەوە دەکرێت.

Back to top button