لەماوەی دوو ساڵدا 30 چالاکوانی مەدەنی لەعێراق تیرۆر کراون

لەساڵی 2019 تاوەکو کوشتنی دواین چالاکوانی مەدەنی لەکەربەلا بەناوی “ئەیهاب وەزنی” ڕێژەی تیرۆرکردنی چالاکوانەکان لەعێراقدا لەلایەن میلیشیاکانەوە گەیشتووەتە “30” چالاکوان، بەداخەوە لەماوەی دووساڵدا 30 چالاکوانی مەدەنی بەئاشکرا کوژراوە ئەمە جگە لەو کوشتنی خەڵکی سیڤیل و خۆپیشاندەر.

چالاکوانەکانی عێراق بەشێکی زۆریان عێراقیان بەرەو هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هەولێری پایتەخت بەجێهێشتووە، بەپێی لێدوانی یەکێک لەچالاکوانەکان کەنەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات دەڵێ ئەو ژمارەیە زۆر کەمە زۆر لەوەزیاتر کوژراوە.

Back to top button