لەماوەی چەند مانگێک 30 چەکداری ئافرەت لە ڕیزەکانی پەکەکە خۆیان کوشتووە

خۆکوشتنی چەکدارە کچەکانی پەکەکە بووەتە دیاردە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لەماوەی چەند مانگێکدا، 30 چەکداری کچی پەکەکە خۆیان کوشتووە و چاودێرانیش پێیانوایە خۆکوشتنی چەکدارە کچەکانی پەکەکە بووەتە دیاردە.
بەپێی ئامارێک کەلەزاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بڵاو بووەتەوە ، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٣٠ کچە چەکداری پەکەکە خۆیان کوشتووە بەھۆی ئەو فشارە دەروونیەی کەلەسەریانە و بێ بەشیان لەمافەکانی ژنێتی.
بەڵام، تارا حسێن گوتەبێژی تەڤگەر کە لقێکی سەربە پەکەکەیە لە سلێمانی، کە ئەو ژنە خۆی هۆکاری ناردنی ژمارەیەک ئافرەتە لە سلێمانیە بۆ ریزەکانی پەکەکە، دەڵێت “٣٠ کچ نیە ٩ کچە”.
چالاکانانی بواری ژنانیش پێیان وایە کە ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بۆ ئافرەتان بوەتە زیندان و لە تەواوی مافەکانی ژنێتی دابڕاون ، بۆیە پێیان وایە ھۆکاری سەرەکی خۆ کوشتنی کچە چەکدارەکان بۆئەوە دەگەڕێتەوە ، ھەروەھا پێیانوایە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ھاوشێوەی پەکەکە ژینگەیەکی نالەباری ھەیە بۆ ئافرەت، بۆیە داوا دەکەن ڕێکخراوەکانی ژنان کاربکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەوژنانەی کەلە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوەکە تیرورستیەدان .

Back to top button