لەم چەند ڕۆژی داهاتوو پاریس سانجێرمان گرێبەستی یاریزانێکی نوێ دەکاتەوە

یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامە لەزیاتر رێكخستنەوەی تیپەكەی لە ژێر سەرپەرشتی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ و لە چەند رۆژی داهاتووش گرێبەستی دی ماریای ئەرجەنتینی نوێدەكاتەوە.

رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەرەنسی ئاشكرایكرد كە لیۆناردۆی بەرێوەبەری وەرزشی پاریس لەسەر خواستی پۆچیتینۆی راهێنەریان لەگەڵ دی ماریا و بریكارەكەی گەیشتونەتە رێكەوتن كە گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینەكە تا هاوینی 2022 نوێبكرێتەوە كە گرێبەستی ئێستای لە هاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

Back to top button