لەم کاتانەدا پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەیت

بیربکەرەوە لە رۆژێکدا چەند جار وشەی “داوای لێبوردن دەکەم” بەکاردەهێنیت، بەگوێرەی زانایانی دەروونی پێویست ناکات بۆ هەندێک کات داوای لێوبردن بکەیت، چونکە بەو کارە متمانەی خۆت لەدەست دەدەیت و هەمیشە وەک کەسێکی تاوانبار و بێدەسەڵات خۆت دەبینیت.

بۆ ئەو مەبەستەش ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکی تایبەت بە بواری دەروونی ئاماژەی بەوە کردووە، لەم حاڵەتانەدا پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەیت، ئەوانیش:

یەکەم: کاتێک راستی دەڵێیت قسەکە وەک خۆی بکە و داوای لێبوردن مەکە.

دووەم: لەو کاتانەی کە زۆر هەستیار دەبیت و هەستەکان دەردەبڕیت داوای لێبوردن مەکە.

سێیەم: شێوەی دەرەوەت ناڕێک و شێواوە، لەسەر ئەوە داوای لێبوردن لە بەرامبەرەکەت مەکە.

چوارەم: کاتێک دەتەوێت بەتەنها بیت و ناتەوێت لەگەڵ هاوڕێکانت بچیتە دەرەوە.

پێنجەم: کاتێک پرسیار دەکەیت و روونکردنەوەت دەوێت داوای لێوبردن مەکە.

شەشەم: کاتێک هاوڕێکانت رەفتاری نەشیاو دەکەن تۆ داوای لێبوردن لە چواردەورەکەت مەکە.

Back to top button