لەناسڕیە خۆپیشاندان بەردەوامن و سەدر داوای کۆتایی ھێنانی دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لەناسڕیە خۆپیشاندان بەدەوامە لەلایەن خەڵکی ئەو پارێزگایەوە و داوای خزمەتگوزاری و مافە سەرەتاییەکان دەکەن ، سەدریش داوا دەکات خۆپێشاندەران بچنەوە ماڵەکانیان و واز لە خۆپێشاندان بێنن.

 

بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و بێکاری و قوڕسی ژیان لە پارێزگای ناسڕیە خۆپێشاندان لەلایەن خەڵکەوە بەردەوامە و داوا دەکەن خزمەت بکرێن و داواکاریەکانیان جێبەجێ بکرێن ، لەبەرامبەردا ھێزە ئەمنیەکان توندوتیژی بەرامبەریان بەکاردێنن بەتایبەت لەلایەن ڕوبعەڵاوە کە بەم دواییە دەستیان بە چەوساندنەوەی خەڵک و هونەرمەندان و سیاسیە سەربەخۆکانیان داوە و لەنێوانیشیان خۆپێشاندەران ، موقتەدا سەدڕ ڕێىەری ڕەوتی سەدر داوا لە خۆپێشاندەرانی ناسڕیە دەکات دەست لە خۆپێشاندان هەڵبگرن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان ، لەمبارەوە عەبدولحوسەین گەڕعاوی کە یەکێکە لە خۆپێشاندەرانی شاری ناسڕیە بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” ئێمە ڕێز لە سەدڕ دەگرین بەڵام ئەو ئاگاداری ئەو نەهامەتیە نیە کە ئێمە تێیدا دەژین، لێرە هیچ شتێک نەماوە بەناوی ژیانکردن ، نان نیە بخۆین و منداڵی ساوا شیری نیە بخوات ئەی ئەمە کارەسات نیە ، بۆچی کاتێک ئێمە داوای مافەکانمان دەکەین ئەوان باسی یەکڕیزی شیعەکان دەکەن ، ئەی بۆچی بۆ دزینی پارە ئەوان یەکڕیز و یەک هەوڵوێستن ، تاکەی ئێمە لەو نەهامەتیە بژین “.

Back to top button