لەناو عێراقی چەتە سالاریدا

هۆشیار عەلیخۆر

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکایی ڕاپـۆرتێکی لەسەر عێراق بڵاوکردووەتەوە بە ناونیشانیلە ناو عێراقی چەتە سالاریدا” . ڕاپـۆرتەکە دەڵێت ”گەندەڵیـیەکی زۆر ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و زۆربەی سیاسیـیەکان و حزبەکان دەستیان لەو گەندەڵیـانەدا هەیە”.

ڕاپـۆرتەکە ئاماژە بۆ چەندین نمونە دەکات، لەوانە وەزیرێکی تەکنۆکرات کە بۆ دەیان ساڵ لە دەرەوەی وڵات بووە کاتێک پـۆستەکەی گرتووەتە دەست بینیویەتی لە وەزارەتەکەی کار دەکرێت بۆ کڕینی ڤاکسین بە بەهای 92 ملیۆن دۆلار، بەڵام ئەو ڕێگەیەکی دیکەی دۆزیوەتەوە بۆ کڕینی هەمان ڤاکسین بە بەهای کەمتر لە 15 ملیۆن دۆلار. وەزیرەکە گوتویەتی ”هەر ئەو کارەی کردوە یەکسەر گەندەڵکارەکان بە توندی لە دژی وەستاونەتەوە و هەڵمەتێکی دڕندانەیان لە دژی کردووە”.

Back to top button