لەنێو سلێمانیەوە بە هەزاران كەس فریو دراون، ئەو كەسانە براونەتە بەغدا و كاری بەقاچخبردنی دۆلاریان پێ كراوە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، نوسینگەكانی حەواڵە لە هەرێمی كوردستان لەبەغداوە چاودێری ناكرێن.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، یەك نوسینگەی حەواڵە لەماوەی 29 رۆژدا 165 ملیۆن دۆلاری حەواڵە كردوە، بانكی ناوەندی ئاگاداری نوسینگەكانی حەواڵەكردن نیەو پێیوایە دەبێت وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێمی كوردستان چاودێریان بكات، چونكە مۆڵەتیان لەوان وەرگرتوە.
وتیشی: یەكێكی تر لە كارەساتە گەورەكان دروستكردنی كۆمپانیای بازرگانیە، رێگایەكی مەترسیدارە بۆ سپیكردنەوەی پارە، 5 هەزار هاووڵاتی سلێمانی و دەوروبەری بە پاس و بە خێزانی براونەتە بەغداو لە بەرامبەر 200 دۆلاردا چەندین كۆمپانیای زەبەلاحیان بەناوەوە كراوە كە سەرمایەی هەندێكیان 1 ملیار دینارەو خۆشیان یەك دینار لە ماڵەكانیاندا نیە، براونەتە بەغداو پەنجە مۆرۆ بریكارنامەیان بۆ كردونەتەوە.

Back to top button