لەچەند مانگی داهاتوو جەنگی نێوان ئیسڕائیل و حیزبوڵا هەڵدەگیرسێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

سەرکردەیەکی گەورەی حیزبوڵای لوبنانی ڕادەگەیەنێت لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنانی ڕوودەدات.

شێخ نەعیم قاسم جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حیزبوڵای لوبنانی لە کەناڵی ( ئەلمەیادین )ی زمانحاڵی حیزبوڵا ڕای گەیاند، جەنگی نێوان ئیسڕائیل و حیزبوڵا نزیک بووەتەوە و لەچەند مانگی داهاتوودا ڕوودەدات، هەورەها دەڵێت ”ئێستا جەنگەگە ڕوو نادات، بەڵام لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا جەنگەکە هەڵدەگیرسێت”.
شارەزایانی بواری جەنگی پێیانوایە لە ئەگەری ڕوودانی ئەو جەنگە ئەوە بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆ و فراوان ڕوو دەدات کە دەگاتە ئاستی جەنگێکی درێژ خایەن کە زیاتر لە دوو لایەن لەمەیدانەکەدا دەبن، هەروەها ڕاشی دەگەیەنن لوبنان ئامادەی ئەو جەنگە نیە کە حیزبوڵا دەیەوێت بیخاتە ناویەوە، چونکە لە ڕووی ئابووری، لوبنان توشی دارمان و قەیران بووەتەوە، لە هەر بارێکدا جەنگ ڕوو بدات زەرەرمەندی یەکەم ئەوە لوبنان دەبێت .

Back to top button