لەکاتی بینینی خۆشەویستەکەت بۆچی دڵت خێرا لێدەدات؟

هەندێک لەو کەسانەی لەپەیوەندیدی خۆشەویستیدان یاخود یەکلایەنە کەسێکیان خۆشدەوێت، لە کاتی بینینی خۆشەویستەکەیاب دڵیان خێرا لێدەدات و کەمێک هەناسەیان توند دەبێت، پزیشکانیش هۆکارەکەی بۆ گۆڕانکارییە فسیۆلۆجییەکانی جەستە دەگەڕێننەوە.

تیمۆسی لۆڤینج زانای بواری پێکهاتەی جەستەی مرۆڤ لە زانکۆی تەکساس وتوویەتی “لە زۆرینەی حاڵەتدا هۆکارەکەی بۆ گۆرانکارییە فسیۆلۆجییەکانی جەستە دەگەڕێتەوە، لەوانە زیادبوونی لێدانی دڵ و ئارەقکردنەوە”، هەروەک لە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبیدا هاتووە.

ریجیناڵد پسپۆڕی فیسیۆلۆجیای کارەبای دڵ و مامۆستای پزیشکی یاریدەدەر لە نەخۆشخانەی تۆماس جیفرسۆن لە زانکۆی فلادیلفیا لە پەنسلڤانیا رایگەیاندووە، کاتێک خۆشەویستەکەت دەبینیت دڵت خێرا لێدەدات، هۆکارەکەشی زیادبوونی هۆڕمۆنی ئەدریناڵینە، بە جۆرێک مۆخ ئاماژەکان بۆ غودە دەنێرێت و لەوێوە بڕیاری دەردانی هۆڕمۆنی ئەدریناڵین و نورادریناڵین دەدرێت، ئەوانیش پاڵ بە خوێنەوە دەنێن بەو جۆرە خێرایی جوڵەی خوێن زیاد دەکات و لێدانی دڵ خێرا و بەهێز دەبێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وەڵامدانەوە خێرایەی دڵ وەک کاتی راهێنانی پەتپەتێن وایە کە دڵ خێرا لێدەدات، هەر بۆیە جۆرێک لە جۆرەکان خۆشەویستی بۆ هەندێک کەس مەترسیدارە، وەک ئەوانەی مەترسی گەورەی نەخۆشی دڵیان هەیە، یان بەهۆی نەخۆشییەوە لێدانی دڵیان خێرایە، چونکە لەو حاڵەتەدا دڵ بڕی ئۆکسجینی زیاتر بەکاردەهێنێت، مەترسییەکە بۆ کەسانی بەساڵاچووش زیاتر دەبێت کە بۆری خوێنیان تەسکبووەتەوە یان پێشتر توشی جەڵتەی دڵبوون.

Back to top button