لەکاتی روودانی بومەلەرزە کە لەناو ئۆتۆمبێلدایت چیبکەیت باشە؟

لەکاتی روودانی بومەلەرزە لەو کاتەی لەناو ئۆتۆمبێلدایت چ وەک سەرنشین یان شۆفێر، گرنگە نەشڵەژێیت و بزانیت چی دەکەیت بۆ ئەوەی پارێزراو بیت و لە رووداوی نەخوازراو بەدوربیت.

ماڵپەڕی جەزیرە لە بابەتێکدا نوسوویەتی، لەکاتی روودانی بومەلەرزە کە لە ناو ئۆتۆمبێلدایت پێویستە لە قەراغی شۆستە یان لایەکی شەقامەکەوە بوەستیت، دوربکەویتەوە لەو شوێنانەی عەمود و وایەر و کێبڵی کارەبایی لێیە، لە سەر پرد یان ژێر پرد و تونێل نەوەستیت.

ئاگاداربە رادیۆی ئۆتۆمبێلەکەت داگیرسابێت بۆ ئەوەی لە دواین زانیاریی و گۆڕانکارییەکانی بومەلەرزەکە ئاگادار بیت و زانیاریت لە بارەی چۆنێتی خۆپارێز و چارەسەری سەرەتاییەوە وەربگریت، لە هەمان کاتدا تاکو بومەلەرزەکە تەواو دەبێت دەست بە لێخوڕێن مەکە.

ئەگەر کێبڵی کارەبا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەتدا کەوت هەوڵ مەدە لە لێخوڕین بەردەوام بیت یان لەناو ئۆتۆمبێلەکە بێیتە دەرەوە، ئەگەری هەیەتەزووی کارەبات بەربکەوێت، باشترە لەناو ئۆتۆمبێلەکەت بە جێگیریی بمێنیتەوە تاکو هاوکاریت پێدەگات، تەنانەت ئەگەر لەو شەقامەی لێی دەڕۆیت کێبڵ یان عەمودی کارەبایی کەوتبوو دوربکەوەرەوە و بەسەریدا مەڕۆ یان لەو رێگەیەوە مەڕۆ.

Back to top button