لەکاتی چاوپێکەوتنی کاردا ئەم چوار رەنگە مەپۆشە

رەنگە زۆرینە هەست نەکەن هەندێک جار رەنگەکانی پۆشاکیش کاریگەرییان لەسەر چواردەور و جۆری کار دەبێت، هەر بۆیە گرنگە کاتێک چاوپێکەوتنی کارت هەیە لە چەند رەنگێک دوربکەویتەوە.

ماڵپەڕی تۆپ ئینتەرڤیوی هیندی لەوبارەیەوە ئاماژەی بەو رەنگانە کردووە نابێت لە کاتی چاوپێکەوتنی کاردا بیپۆشیت، چونکە هەستی نەرێنی و تەمبەڵی بە بەرامبەر دەبەخشێت، ئەگەری هەیە قبوڵ نەکرێیت، ئەوانیش:

یەکەم: رەنگی پرتەقاڵی، لە لیستی خراپترین رەنگەکان بۆ چاوپێکەوتنی کار هەژمار دەکرێن.

دووەم: رەنگی قاوەی، هەستی تەمبەڵی و بێتوانایی بە کەسەکە دەبەخشێت هەر بۆیە باشترین بژاردە نییە بۆ کاتی چاوپێکەوتنی کار.

سێیەم: رەنگی سور، مانای هێز و کۆنترۆڵ دەگەیەنێت، بەڵام پۆشینی لەکاتی کاردا بەرامبەر واهەست دەکات کەسێکی ئینکاریت.

چوارەم: هەمەڕەنگی، تێبگە تۆ دەچیت بۆ چاوپێکەوتنی کار نەک نمایشکردنی جلوبەرگ و خۆت، هەر بۆیە لە هەمەڕەنگی جلەکانت دوربکەوەرەوە.

Back to top button