لەکەرکووک پۆستێکی باڵا دوو کەس بەڕێوەی دەبەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لە پارێزگای کەرکووک پۆستی ( سەرۆکی وەقفی سونە ) دوو بەڕێوەبەری هەیە یەکێکیان ئەوی تر ڕەتدەکاتەوە بە پشتگیری پارێزگار و وەقفی سونە لە عێڕاق .

دوای شازدەی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و نەمانی حوکمی مەدەنی لەناو شاری کەرکوک، زۆربەی ئیدارەی ئەو پارێزگایە شێوێنراوە، دیوانی وەقفی سوننە لە کەرکووک ئێستا دوو بەڕێوەبەری هەیە، کە یەکێکیان بە پاڵپشتی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک دەوام دەکات ، ئەوەی تریشیان بە پاڵپشتی وەقفی سوننی عێڕاقی ، هەردووکیان فەرمانی بوون بە بەڕێوەبەریان هەیە .

ئەحمەد جەمیل بە پشتگیری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک و سالم مەجید بەپشتگیری وەقفی سونی، ئێستا هەردووکیان کەوتونەتە ململانێ و بەغداش بێدەنگە بەرامبەر ئەو بەڕەڵاییە ئیداریەی لە کەرکووک هەیە کە بەهۆی پارێزگارە ناشەرعیەکەی کەرکوکەوە هاتوەتە کایەوە، هەردوو بەڕێوەبەرەکە فەرمانی جیاواز و دژ بەیەک دەردەکەن سەبارەت بەدانانی بەڕێوەبەرەکان و ڕێکخستنەوەی ئەوقافی کەرکووک .

چاودێرانی دۆخی کەرکوک ڕادەگەیەنن کەلە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئەوەی لە کەرکووک دەگوزەرێت بەڕێوەبردن نیە بەڵکو حوکمی سەربازی سەپێنراوە و هیچ یاسایەکی مەدەنی تیایدا بوونی نیە، هەروەها خزمەتگوزاریەکان بەتەواوەتی وەستاون و خەڵک لەوپەڕی بێزاریدایە، بەڵام بەهۆی حوکمی عەسکەرتاریەوە خەڵک ترسیان لە دەنگ هەڵبڕێن هەیە.

Back to top button