لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمادا زۆرینەی ماڵەکان بۆری ئاوەکانیان دەیبەستێت، ئەمەش گرفتێکە و رێگەیان لێدەگرێت کارەکانی رۆژانەیان بکەن.

ماڵپەڕی الوطنی میسری ئاماژەی بە چەند رێنماییەکی گرنگ کردووە بۆ چارەسەری بەستنی بۆرییەکانی ماڵەوە:

یەکەم: ئەو بۆرییانەی لە دەرەوەن و نوساون بە دیوارەکانەوە باشترە دووربخرێنەوە لە دیوارەکان لەرێگەی راگرێکی پلاستیکییەوە، یاخود بە فوم یان بە هەر شتێکی دیکە بپێچرێت تا سەرماکە راستەوخۆی لێی نەدات و نەیبەستێت.

دووەم: ئەگەر ئاوەکە بەستی بزانە کام بۆرییەیە بۆئەوەی چارەسەی ئەوەیان بکەیت.

سێیەم: کە بۆرییەکە دەیبەستێت راستەوخۆ ئاگری لێمەدە چونکە زیانی پێدەگەیەنێت.

چوارەم: بە ئامێری وشککەرەوەی قژ، دۆشەکی کارەبایی، یان لەڕێگەی قوماشێکەوە گەرمی بکەرەوە تا ئاوەکەی دەتوێتەوە.

پێنجەم: دوای ئەوەی ئاوەکە کرایەوە بە کزی بۆرییەکان بکەرەوە، دڵنیابەرەوە لەوەی هیچ تەقینێک یان شەقبوونێک لە بۆرییەکاندا نییە.

شەشەم: ئەگەر ئەو رێگەیانەی سەرەوە چارەسەر نەبوون ئەوا باشتروایە پەیوەندیی بە وەستای ئاو و ئاوەڕۆوە بکەیت تا چارەسەری گرفتەکەت بکات، چونکە رەنگە خۆت بەهەڵە بیکەیتەوە.

Back to top button