لە ئاکرێ بە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار دینار پرۆژە کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە

دوای ئەوەی پارێزگاری دهۆک لە ماوەی ڕابردوو بە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بەردی بناغەی کۆمەڵێک پرۆژەی جۆراوجۆری لە ئاکرێ دانا، قایمقامی قەزای ئاکرێ دەڵێت، ئێستا ئەو پرۆژانە کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە کە پرۆژەی زۆر گرنگن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە.

قایمقامی قەزای ئاکرێ، شەعبان بەرواری، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی پارێزگاری دهۆک سەردانی قەزای ئاکرێی کرد و بەردی بناغەی بۆ کۆمەڵێک پرۆژەی جۆراوجۆر دانا، ئێستا ئەو پرۆژانە کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە و هەر پرۆژەیەک بەردی بناغەی بۆ دانرابێت، جێبەجێ کراوە.

شەعبان بەرواری گوتیشی: پرۆژەکانیش بە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بوون کە لە بواری پەروەردە و ڕێگای گوندەکان و ڕێگا ناوخۆیییەکان و تەندروستی و بەنداو بوون، بۆیە کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگ بوون بۆ خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە و ئێستا لە بواری جێبەجێکردندان.

 

Back to top button