لە ئەرزڕوم بەرپرسێکی پەکەکە کرایە ئامانج

بینایی کامەران-خۆر

بەرپرسێکی دیکەی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، بە ناوی”خاڵس ئەرۆگلو” لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرایە ئامانج، پێشتر ناوی لە لیستی داواکراونی تورکیا دا ھەبووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو بەرپرسەی پەکەکە کە بەناوی نھێنی”ھەژار” ناسراوە لەسنووری پارێزگای ئەرزڕوم لە باکووری کوردستان پاش پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانی لە دەست داوە.
پێشتر دەوڵەتی تورکیا بڕی ٥٠٠ ھەزار لیرەی وەکو خەڵات بۆ دەستگیرکردنی دانابوو.

Back to top button