لە بەردەڕەش بە گوژمەی حەوت ملیار و 500ملیۆن دینار پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش گوتی: لە بەردەڕەش بە گوژمەی حەوت ملیار و 500ملیۆن دینار پڕۆژە لە بواری جێ بەجێکردن دان، زیاتر قیڕتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان و دروستکردنی ئاوەڕۆیە.

سیروان حەسەن قادر ، سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش، ڕایگەیاند: ئێستا لە قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی 7ملیار و 500ملیۆن دینار پڕۆژە بۆ شارەوانی لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش جێبەجێ دەکرێن، لە گەڕەک و کۆڵانەکان و ئاوەڕۆ دروست دەکرێت، پارەکە بەبێ جیاوازی بەسەر ناوچەکاندا دابەش کراوە، کامە زۆر پێویستە پڕۆژەکان لەوێ جێبەجێ کراون .

ئەندازیار سیروان حەسەن قادر گوتیشی: پڕۆژەکان لەلایەن شەش کۆمپانیاوە جێبەجێ دەکرێن، هەر یەکێک لە پڕۆژەکان بە ڕێژەیەک تەواو بووە وهەشە تازە دەست بەکار دەبن، بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە لە ماوەی ساڵێکی دیکە کاریگەرییان زۆر بەڕوونی دیار دەبێت، چونکە پێشتر باسمان لەوە دەکرد ڕێگاکانی ناو بەردەڕەش قیڕتاو نەکراون، بەو هەنگاوە بەشێکی زۆری ڕێگا و کۆڵانەکان قیڕتاو دەکرێن و هەوڵدەدەین ئەوانەی دیکەش قیڕتاو بکرێن. بە بەردەوامیش چاودێری پڕۆژەکان دەکەین بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا تەواو بکرێن، ئەوەی لە وادەی خۆی جێبەجێی نەکات سزا دەدرێت، بۆیە بەشێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن.

Back to top button