لە جەژندا نزیكەی 144 هەزار گەشتیاری سەردانی هەولێریان كردوە

بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، تەنها لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا، نزیكەی 144 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عیراق سەردانی شاری هەولێریان كردوە.
دلێر محەمەد بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری رایگەیاندوە: تەنها لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، نزیكەی 144 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كرد كە پێكهاتوە لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عیراق و تەنانەت گەشتیاری وڵاتانی دیكەشی تێدایە.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر سەبارەت بە زیادبونی ژمارەی گەشتیارانن راشیگەیاندوە: ئەمساڵ ژمارەی گەشتیار بۆ شاری هەولێر نزیكەی یەك لەسەر سێ زیادیكردوە، ئەمەش بۆ ئەو پلانە دەگەڕێتەوە كە لە بواری گەشتوگوزار گیراوەتەبەر.
سەبارەت بە ژمارەی مۆڵەتەكانی گەشتیارییش دلێر محەمەد وتویەتی: یەك هەزارو 350 مۆڵەت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر هەیە.

Back to top button