لە دهۆک 126 کۆگای هەڵگرتنی بەرهەمی کشتوکاڵی دروستکراون

بەڕێوبەری کشتوکاڵی دهۆک گوتی: لە دهۆک زیاتر لە 125 کۆگی هەڵگرتنی بەرهەمی کشتوکاڵی دروستکراون و توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 500 هەزار تەنیان هەیە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریەکی باشی جوتیاران دەکات بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەش.

بەڕێوبەری کشتوکاڵی دهۆک، ئەحمەد جەمیل، ڕایگەیاند: ڕۆژ بە ڕۆژ کۆگای هەڵگرتنی بەرهەمی کشتوکاڵی بەتایبەت پەتاتە لەسنووری پارێزگای دهۆک لە زیادبوون دایە بە حوکمی ئەوەی ڕووبەرێکی باشی پەتاتە لە سنووری پارێزگای دهۆک دەچێندرێت، بەرهەمێکی یەکجار زۆری پەتاتە بەرهەم دێت، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بە پلەی یەکەم دێت، چونکە ئەمساڵ بەرهەمی پەتاتە بە ڕێژەی 70% زیادی کردووە.
بەڕێوبەری کشتوکاڵی دهۆک گوتیشی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارییەکی باشی جووتیاران دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمیان ساغبێتەوە و لە بازاڕ بفرۆشرێت و هەناردەی دەرەوە بکرێت، بۆیە ئێستا هەم بەرهەمیان لەبازاڕ ساغ دەبێتەوە و هەم هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە و وا دەکات جووتیاران زیاتر ڕوو لە چاندنی پەتاتە بکەن.
ئەحمەد جەمیل گوتیشی: لەم ساڵانە لە پارێزگای دهۆک 126 هەزار کۆگا دروستکراون و دەتواندرێت زیاتر لە 500 هەزار تەن لەو کۆگایانە هەڵبگیرێت، ئەمەش وای کردووە خواست لە سەر بەرهەمی پەتاتە لە ناوخۆ و دەرەوە زیاد بکات.

Back to top button